کارەکانی دروستکردنی بەردەوامە

به‌نداوى باوه‌نور توانای کۆگاکردنی 30 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیه

964+

فەرهاد حەسەن

وه‌زیری كشتوكاڵى هه‌رێم ئاشكراى کرد كه‌ كاركردن له‌ به‌نداوه‌ تاقانه‌كه‌ى گه‌رمیان به‌رده‌وامه‌ و به‌ته‌واوبوونیشی 30 ملیۆن مه‌تر سیجا ئاو كۆگا ده‌كات.

بێگه‌رد تاڵه‌بانى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بەنداوی باوەنور یەکێکی دیكه‌یە لە بەنداوە ستراتیژییەکانی بوژانەوەی دەیان هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی و بایەخدانی زیاتر  بە سامانی ماسی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، كه‌ دەبێتە سێیەمین گەورەترین بەنداوی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.

به‌نداوه‌كه‌ لەسەر رووباری سیروان لە نێوان دەربەندیخان و کەلار دروستده‌كرێت و لە لایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەرێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو سەرپەرشتی دەکرێت.

کۆمپانیای جۆینڤێنچەری زۆزک، هایدرۆ کۆنستراکتیا و کۆمپانیای بەلێندەر هابیکا جێبەجێی دەکات، کە توانای کۆگاکردنی 30 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیه.

پیشتر، بەنداوەكانی كوردستان بڵاویكردبووه‌وه‌، كه‌ کارکردن لە پرۆژەی بەنداوی باوەنور له‌ سنوورى ناحیه‌ى پێبازى ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌رده‌وامه‌ و رێژەی ئەنجامدراو له‌كاره‌كانى گه‌یشتووه‌ته‌ 15%. و بودجه‌ى تایبه‌تى بۆ ته‌رخانكراوه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ 250 ملیار دینار.

تەمەنى بەنداوى دەربەندیخان بوو بە 64 ساڵ

تەمەنى بەنداوى دەربەندیخان بوو بە 64 ساڵ

کابینەى نۆ؛ بەبەهاى 265 ملیار دینار نۆ بەنداوى دروستکرد...

کابینەى نۆ؛ بەبەهاى 265 ملیار دینار نۆ بەنداوى دروستکردووە

لەرێگەی رێككەوتنێكەوە بەنداوی دەربەندیخان فریای دەری...

لەرێگەی رێككەوتنێكەوە بەنداوی دەربەندیخان فریای دەریاچەی حەمرین دەكەوێت