لەژێر چاودێریدا
دۆخى تەندروستى شێرزاد حەسەن جێگیر نییە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
لەئێستادا، شێرزاد حەسەن لە نەخۆشخانەى شار لەژێر چاودێرییە و چارەسەرەى تەندروستى بۆ دەکرێت، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى شاریش دەڵێت: تەندروستى زۆر جێگیر نییە.
ئومێد هیدایەت، بەڕێوەبەرى کارگێڕى نەخۆشخانەى شار بە 964ـى وت،”شێرزاد حەسەن لەژێر چاودێرى پزیشکیدایە و ئەوەى پێویست بێت بۆى دەکەین، هەندێن خوێنبەربوونى هەیە و تەندروستى زۆر جێگر نییە”.
لەبارى هۆشدارى تەواودا نییە
دەشڵێت: لەبارى هۆشدارى تەواودا نییە و ئاگایى تەواوەتى نییە.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە گەڕەکى عەقارى شارى سلێمانى، نوسەر و رۆماننوسى کورد شێرزاد حەسەن، تووشى رووداوى هاتوچۆ بوو و دواتر رەوانەى نەخۆشخانەى شار کرا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح