ئاژەڵەکانتان لێ دەسێنرێ و سزایی داراییش دەدرێن

هاوڵاتیانی هەڵەبجە؛ ئاژەڵەکانتان بەڕەڵا مەکەنە ناو بازاڕ و کوچە و کۆڵانەکان

964+

شۆڕش قادری

هاوڵاتیانی هەڵەبجە، ئاژەڵەکانتان بەجوانی تاقەت بکەن، بەڕەڵایان مەکەنە ناو بازاڕ و شەقام و کوچە و کۆڵانەکان، چونکە ئاژەڵەکانتان لێ دەسێنرێ و سزایی داراییش دەدرێن.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیان و ئاژەڵدارانی سنوورە دەڵێت، “ئاژەڵەکانتان بەڕەڵا مەکەنە ناوبازاڕ و بلوار و گەڕەکەکانی ناوشار، چونکە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا دەستبەسەراگرتنی ئاژەڵی بەڕەڵا دەست پێدەکەین”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵەکان، خاوەنەکانیشیان سزای یاسایی و دارایی دەدرێن.

لە ماوەکانی رابردووشدا چەندین جار ئاگاداری لەو شێوەیە لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان بڵاوکراوەتەوە و ژمارەیەک ئاژەڵیش دەستیان بەسەرداگیراوە.

شارەوانیى هەڵەبجە 100 مانگاى دەستبەسەرکرد

شارەوانیى هەڵەبجە 100 مانگاى دەستبەسەرکرد

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە: هەر ئاژەڵێکتان لەناو سەوزای...

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە: هەر ئاژەڵێکتان لەناو سەوزایی بینی دووری بخەنەوە