وێنەی ژمارەیەک حاجی کوردستان کە لە رێی وشكانییەوە گەیشتوونەتە سعودیە - فۆتۆ: ئەرشیفی حەج و عومرەی كوردستان
تەنیا چوار رۆژ مۆڵەتتان ماوە
حاجیانی ساڵی داهاتوو، پەلە بکەن و بڕۆن مامەڵەکانتان تەواو بکەن
964+
شۆڕش قادری
حاجیانی ساڵی داهاتوو، پەلە بکەن و بڕۆن مامەڵەکانتان تەواو بکەن، بەس تا ئەم پێنجشەممەیە مۆڵەتتان هەیە و دوابکەون، خۆتان بەرپرسیار دەبن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، هەموو ئەو کەسانەی کە بۆ حه‌جی 2026 ناویان له تیروپشكی حاجیان ده‌رچووه، به زووترین كات تاوه‌كوو رۆژی پێنجشه‌ممه 27.11.2025 سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره بكه‌ن له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و دانانی تێچووی حه‌ج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.
پێداویستییه‌كان بۆ مامەڵەی حاجیان ئه‌مانه‌ن:
1- پاسپۆرتی ئه‌سلی
2 – كۆپییه‌كی ره‌نگاوڕه‌نگ له پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری له یه‌ك لاپه‌ره‌دا كۆپی بكرێت
3 – وێنه‌یه‌كی ره‌نگاوره‌نگ
4 – ئاماده‌كردنی تێچووی حه‌ج كه بڕه‌كه‌ی حه‌وت ملیۆن و 100 هه‌زار دیناره
بۆ حەجی ساڵی داهاتوو، ناوى 3901 کەس دەرچووە و دەتوانن بەشدارى پڕۆسەى حەج بکەن، ناوى 1950 کەسى دیکەش وەک جێگرەوە هەڵبژێردراوە کە بە هەموویانەوە ژمارەیان 5 هەزار و 851 کەسە.