گەشتی پشکنین ئەنجامدراوە

بەغدا و ئەسینا گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ دەستپێدەکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی یۆنان داوایەكی پێشكەش كردووە بۆ ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەكان لە ئەسیناوە بۆ بەغدا ئەوەش لەماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی ئایندە بە هێڵی ئیجیەن.

ئەم هاتوچۆی ئاسمانییە بکرێ لە یۆنانی ئەورپییەوە بۆ عێراق لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بەرژەوەندی بەغدایە چونکە لەماوەی رابردوو، لەژێر مەرجی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ئەوروپی بوو، بەوەی ئاستی خزمەتگوزاری وەک پێویست نییە، بۆیە گەشتی راستەوخۆی بۆ ئەنجام نەدەدرا.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دوای جێبەجێكردنی 26 پڕۆژە پێشكەوتنێكی بەرچاوی لە ئاستی خزمەتگوزارییەكانی بەخۆیەوە بینی، لە ئەنجامی چەندین سەردانی دەسەڵاتدارانی فڕۆكەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە ئاستی خزمەتگوزاری و کوالێتیەکەی ئەو بڕیارە دراوە و ساڵی ئایندە، وڵاتانی دیکەش گەشتی راستەوخۆ بۆ بەغدا لە پایتەختەکانییانەوە دەخەنە پلانیانەوە.

مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، لە نێو ئەو دەسەڵاتانەدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی یۆنان هەبوو، كە سەردانی فڕۆكەخانەی بەغدای كرد و گەشتێكی پشكنینی ئەنجامدا، لە میانی گەشتەكەشدا چاودێری پێشكەوتنی بەرچاو و بەرچاویان كرد لەدوای جێبەجێكردنی كۆمەڵێك پڕۆژە، ئەمە جگە لەوەی پەرەسەندنی ئاستی خزمەتگوزارییە پێشكەشكراوەكان و پابەندبوون بە ستانداردە نێودەوڵەتییەكان.

بە قسەی مەیسەم، ئەم پڕۆژانە هانی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی یۆنانیان داوە بۆ پێشكەشكردنی داواكارییەك بۆ ئەنجامدانی گەشتەكان لە یۆنانەوە بۆ بەغدا، پێشبینیش دەكرێت یەكەم گەشتی هێڵی ئاسمانی ئەوروپی یۆنانی هێڵی ئاسمانی ئیجیەن لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەدا رووبدات، ئەوە لەگەڵ ئەوەی، داواكاری كۆمپانیاكانی دیكە و لە وڵاتانی جیاوازەوە بۆ ئەنجامدانی گەشتەكانیش بۆ بەغدا هەیە.

یۆنان، بە شێوەیەکی فەرمی پێی دەوترێت کۆماری هێڵینیک، وڵاتێکی هەڵکەوتەی باشووری رۆژهەڵاتی ئەوروپایە، ژمارەی دانیشتووانی بە نزیکەیی دە ملیۆن و 700 هەزار کەسە، ئەسیناش گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتەکەیە.

گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و تونس دەستپێدەکاتەوە

گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و تونس دەستپێدەکاتەوە