رێگای چەند گوندێک لە ناحیەی بنگرد قیرتاو دەکرێت – وێنە؛ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم
رێگاکە زیاتر لە پێنج کیلۆمەترە
رێگای چەند گوندێک لە ناحیەی بنگرد قیرتاو دەکرێت
964+
شۆڕش قادری
رێگای گوندەکانی هەڵۆنە، نۆڵچکە و لۆتەر لە ناحیەی بنگرد قیرتاو دەکرێت کە زیاتر لە پێنج کیلۆمەتر دەبێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕگەی قیرتاوکردن لە پڕۆژەی رێگای گوندەکانی هەڵۆنە، نۆڵچکە و لۆتەر لەبەری مەرگە لە ناحیەی بنگرد دەستیپێکردووە.
پڕۆژەکە بەشێکە لە کارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە، دانیشتووان و ژمارەیەک لە گوندەکانی سنوورەکە سودمەند دەبن، جگە لە ئاسانکاری بۆ هاتوچۆ، هاوکات لەڕووی کشتوکاڵییەوە بایەخی گرنگی دەبێت بۆ گواستنەوەی بەرهەمی جوتیارانی ناوچەکە.
پڕۆژەکە پێکهاتووە لە قیرتاوکردنی رێگاکە بەدرێژی (5.25) کم و گوژمەی زیاتر لە 550 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو لەلایەن دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەردی بناغەی دانرابوو.