"عومری درێژی تا بەیانییە"
زنجیری حەفارە لە سەیدسادق وەک تاسە دانراوە
+964
بڕوا مەجید – سەیدسادق
لە گەڕەکی حەساری قەزای سەیدسادق، لە کۆڵانێکدا زنجیری حەفارە وەک بەربەست(تاسە) دانراوە، بەڵام ئەمە مەترسی بۆ شۆفێران دروست کردووە و ئەگەر ئاگادار نەبن دەبێتە هۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان.
،سەرۆکی شارەوانیی سەیدسادق زمناکۆ ئەنوەر، بۆ 964 وتی، “ئێمە ئاگادارین لەدانانی ئەو بەربەستە (تاسە) کە بە زنجیری حەفارە دانراوە لە گەڕەکی حەساری قەزاکە بەدواداچوونمان بۆ کردووە و وێنە و ڤیدۆی تاسەکەمان لایە، ئەم تاسەیە هاوڵاتیەک لەخۆڕا دایناوە و پرسی بە کەس نەکردووە”.
وتیشی، “سەرەتا هاوڵاتییەكە ئاگادار دەکەینەوە بە لابردنی، ئەگەر لاینەبات خۆمان لای دەبەین و خاوەنەکەشی دەدەینە دادگا، عومری درێژی ئەو تاسەیە تا بەیانییە و لای دەبەین”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا