نادیه موراد له كۆڵومبیایه :
“داوام له سەرۆک کۆمار كرد دان بە جینۆسایدی ئێزیدییەکاندا بنێت”
964+
فهرهاد حهسهن
نادیه موراد، سهردانى وڵاتى كۆڵۆمبیاى له ئهمریكاى باشوور كرد و لهگهڵ سهرۆك كۆمارى ئهو وڵاته كۆبووهوه داواى لێكردووه دان بە جینۆسایدی ئێزیدییەکاندا بنێت.
نادیه، كچه كوردى ئێزدى رزگاربووی دهستى داعشه، لە ساڵی 2016 بووە باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە 2018ش لەگەڵ دێنیس مۆکوێگی، بووە براوەی نۆبڵی ئاشتی.
ئهمڕۆ ههینى له فهیسبووكهكهى بڵاویكردووهتهوه كه سهردانى ئهو وڵاتهى باشوورى ئهمریكاى كردووه و دهڵێت “شەرەفی ئەوەم هەبوو لەگەڵ سەرۆکی کۆماری کۆڵۆمبیا بەڕێز گوستاڤۆ پێترۆ کۆبوومەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کارەکانم لەگەڵ رزگاربووانی توندوتیژی سێکسی و گەڕان بەدوای رێگاکانی هاوکاریکردن لەڕێگەی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە”.
ئاماژهى بهوشهكردووه، لە میانەی گفتوگۆکەیاندا ئەو جینۆساید و توندوتیژییە سێکسییە سیستماتیکییەم وروژاند کە داعش لە دژی کۆمەڵگەی ئێزیدی ئەنجامیانداوە، داواشى لێکرد كه دان بە جینۆسایدی ئێزیدییەکاندا بنێت و بچێتە پاڵ ئەو وڵاتانەی کە ئەم هەنگاوە چارەنووسسازەیان ناوە.
پێشی وتووه، كه ئەم جۆرە دانپێدانانە بنەڕەتییە بۆ پێشخستنی دادپەروەری و لێپرسینەوە بۆ رزگاربووان و بۆ ئەو خێزانانەی کە بەردەوامن لە خەبات بۆ دادپەروەری و چاکسازی.