دیمەنی وێنەی بەشێک لەو ژنە کاریگەرانەی کە میدیایە بەریتانیەکە بڵاویکردووەتەوە.
یه‌كێكیان له باشوور و دووه‌میشیان له رۆژهه‌ڵاته
دوو ژنه چالاكوانى كورد لە ریزی 100 ژنه کاریگەره‌كه‌ی جیهان دان
فەرهاد حەسەن
دوو ژنه چالاكوانى كورد خراونه‌ته لیستى 100 ژنه گاریگه‌ره‌كه‌ى جیهان بۆ ساڵى 2024، یه‌كێك له‌و ژنانه له باشوورى كوردستانه و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاته.
لیسته‌كه له‌لایه‌ن دامەزراوەی بەرهەمهێنانی میدیایی (بی بی سی) بەریتانی، بڵاوکراوه‌تەوە، دوو ژنه كورده‌كه‌ش نادیه موراد و ژینا گورجییه.
نادیه، چالاكوانێكی كوردى ئێزدییه، ساڵى 2016 كرایه بالیۆزى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ نوایا الحسنه و ساڵى 2018 ش بوه خاوه‌نى خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى.
ژینا مودەڕس گورجی، خەڵکی شاری سنەى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه، رۆژنامەنووس و چالاکوانێی کوردە و یەکێکە لە دەستگیركراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی” کە ئێستا سزای دوو ساڵ و چوار مانگ حوكمى زیندانی به‌سه‌رداسه‌پاوه.