مامۆستایەک دەردەکەوێت لە یەکێک لە خوێندنگەکان وانە دەڵێتەوە - وێنە: لە سۆشیاڵ میدیا وەرگیراوە
بڕەکەی 150 هەزار دینارە
پێدانی دەرماڵە بە مامۆستایان بۆ ساڵی ئایندە دواخرا
964+
ئەحمەد مستەفا
بەقسەی سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان، زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان دواخراوە بۆ ساڵی داهاتوو، ئەوەش دوای ئەوەى وەزارەتى دارایی عێراق بڕیاریدا بە زیادکردنى 150 هەزار دینار وەک دەرماڵەى مامۆستایانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
زیادکردنەکە بەو مەرجەیە کە حکومەتى عێراق بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکات.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکى یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە روونکردنەوەیەک کە 964 بینوویەتی دەڵێت، زیادکردنى 150 هەزار دینار وەک دەرماڵە، مامۆستایانى هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام بڕیاری زیادکردن و خەرجکردنی دەرماڵەکە ئەمساڵ جێبەجێناکرێت و بۆ ساڵی 2026 دواخراوە.
هەفتەى رابردوو وەزارەتی دارایی بە بیانووی نەبونی پارە، تانەی لەو بڕگەیەی یاساکە دابوو کە تایبەت بوو بە زیادکردنی دەرماڵەکە، بۆیە مامۆستایان بڕیاری خۆپیشاندانیاندا و دواجار وەزارەتی دارایی عێراق ناچار بە پاشەکشە کرا لەسەر بیانووەکەی و جێبەجێکردنی بپۆ ساڵی ئایندە دواخرا.