دهۆک

تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکە گیانی لەدەست دا

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە سەر رێگای گشتیی ناحیەی ئەلقوش بۆ قەزای شێخان رووداوێکی هاتوچۆ رووی دا و شوفێری تراکتۆرێک گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2025.11.20، رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک گوندی شێخکا لەسەر رێگای گشتیی نێوان ئەلقوش بۆ قەزای شێخان روویدا، شۆفێری تراکتۆرێک لە کاتی رۆیشتن بۆ سەر زەوییەکانی کشتوکاڵییەکەی وەرگەڕا و دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەست دا.

هەیسەم بەربهاری، وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 لە پارێزگای دهۆک بە964ـی وت، تیمەکانمان ئاگادارکراون لە هەبوونی رووداوێکی هاتوچۆ لە نزیک گوندی شێخکا و گەیشتوونە شوێنی رووداوەکە.

وتیشی، شۆفێری تراکتۆرەکە بەهۆی سەختی برینەکانی لە شوێنی رووداوەکەدا گیانی لەدەستدابوو، کە پیشەی جووتیارە بە ناوی” ئەرشەد وەحید” و تەرمەکەشی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کرا.

گوندی شێخکا دەکەوێتە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا