بۆ راوی باڵندەی کێوی بەکارهاتوون

کۆمەڵێک گۆمی ئاو و سیپەی راوچییان لە دەشتی دێلیزیان تێکدران

964+

شۆڕش قادری

لە دەشتی دێلیزیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کۆمەڵێک سیپە و گۆمی ئاو دروستکرابوون بۆ راوکردنی باڵندە کێوییەکان لە شەودا، پۆلیسی دارستان و ژینگە چووە سەریان و هەموویانی تێکدا.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، ئەمڕۆ چوارشەممە 19.11.2025 لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان  و ژینگەی رواندز دوو مەفرەزەیان ناردووەتە دەشتی دێلیزیان و کۆمەڵێک گۆمی ئاو و سیپەیان بە شۆفڵ تێکداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو شوێنانە لەلایەن ژمارەیەک هاوڵاتییەوە دروستکرابوون و بۆ راوکردنی باڵندەی کێوی لە شەواندا بەشێوەی نایاسایی بەکارهاتوون.

سیپە واتە حەشارگەی راوچییەکان کە خۆیانی تێدا دەشارنەوە و سەنگەر لە باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان دەگرن.

خێرخوازێک 400 باڵندە و ئاژەڵی کێوی لە راوچی کڕیوە

خێرخوازێک 400 باڵندە و ئاژەڵی کێوی لە راوچی کڕیوە

ژینگه‌ى هه‌ولێر سێ راوچی له‌ سنوورى چۆمان دایه‌ دادگ...

ژینگه‌ى هه‌ولێر سێ راوچی له‌ سنوورى چۆمان دایه‌ دادگا