بە 36 گوند و پێنج شارۆچکە دا تێدهپهڕێت
“رێچکەی چیای زاگرۆس” خەڵاتی باشترین پڕۆژەی گەشتیاری جیهانی پێبهخشرا
964+
فهرهاد حهسهن
دهستهى گهشتوگوزارى ههرێم دهڵێت، رێچکەی چیای زاگرۆس كه پڕۆژهیهكی گهشتیارییه، خەڵاتی باشترین پڕۆژەی گەشتیاری جیهانی پێبهخشرا.
لە رێوەڕەسمێکدا لە بەریتانیا، رێچکەی چیای زاگرۆس، لە لایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی نووسەرانی گەشتیاریی بەریتانی BGTW خەڵاتی باشترین پڕۆژەی گەشتیاری جیهانی پێ بەخشرا.
ئەم خەڵاتە رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە زیاتر ناساندنی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە گەشتیارانی نێودەوڵەتی و هەرێمی کوردستان وەک ناوچەیەکی سەرنجڕاکێش دەخاتە سەر نەخشەی گەشتیاری جیهانی.
رێچکەی چیای زاگرۆس (Zagros Mountain Trail) بە 36 گوند و پێنج شارۆچکە لهوانهش ئاکرێ، دینارتە، سۆران، رەواندز، چۆمان تێپەڕدەبێت و درێژترین رێچکەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق كه گەشتیاران بە مێژوو، شارستانیەت، کلتوور، ئاینی جیاواز و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و دیمهنه سروشتی و دڵڕفێنەکانی کوردستان ئاشنا دەکات.
دەستەی گەشتوگوزار وێڕای پیرۆزبایی لە (رێکخراوی رێچکەکانی کوردستان بۆ گەشەپێدان)، هاوکات سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی دامەزرێنەرانی رێچکەی چیای زاگرۆس دەکات و پشتیوانی تەواوی خۆیشی بۆ زیاتر سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە دووپات دەکاتەوە.