دانیشتووانی قەزای رانیە و دەورووبەری
بەخۆنەکەون نەوتی ئەمساڵتان دەفەوتێ
964+
باخان تۆفیق
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی راپەڕین بە نوسراوێکی فەرمی ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری قەزای رانيه و ناحيەكانی دەورووبەری دەکاتەوە کە دەبێت لە ماوەی 15 رۆژدا بەشە نەوتەکەیان وەربگرن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19.11.2025 قایمقامیەتی قەزای رانیە لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە بڵاوکراوەیەکدا و هاوپێچ لەگەڵ نوسراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی راپەڕین داوا دەکات هەوڵاتیان نەوتەکەیان وەربگرن.
لە نوسراوە فەرمیەکەدا کە بە ژمارە (658) هاتووە،” لە ئەگەری وەرنەگرتنی بەشە نەوتی ئەمساڵ لە وادەی دیاریکراودا مافی وەرگرتنیان نامێنێت و کۆتایی بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دێت”.