دیمەنی قەزای رانیە لە کلکەی کۆڵینەوە وێنە: سۆشیاڵ میدیا
بزانە کارتەکانتان بەسەر نەچووە
ئاگادارییەک لە قائیمقامییەتى رانیەوە؛ لەبارەى دابەشکردنى نەوتى سپى
964+
وریا فەتاح
قائیمقامییەتى رانیە، دانیشتوانى سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە کە سەردانى بریکارەکانى خۆراک بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەى بەسەرنەچوونى کارتى نەوتەکانیان.
بەپێى ئاگادارییەکە، داواکراوە کە هاوڵاتیانى سنوورەکە دەبێت سەردانی بریکاری دابەشکردنی خۆراکیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە کارتی نەوتیان بەمەبەستی ئەوەی بزانن کارتەکانیان بەسەرچووە یاخوود بەسەرنەچووە.
ئەوەش روونکراوەتەوە کە ئەگەر بەسەرچووبێت پێویستە کارتی نەوتیان بدەن بە بریکارەکان بۆئەوەی بەزوترین کات بۆیان تازە بکرێتەوە.