له‌ ئه‌مڕۆوه‌ پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت

شانزدەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی هامبۆرگ لە ئەڵمانیا دەستپێدەکات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌مڕۆ 16مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی هامبۆرگ لە ئەڵمانیا دەست به‌ كاره‌كانى ده‌كات و ماوه‌ى پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌رپرسی میدیایی فێستڤاڵه‌كه‌ش ده‌ڵێت، 21 فیلمى سینه‌مایی به‌شدارى فێستڤاڵه‌كه‌ن.

لە ئه‌مڕۆ 19.11.2025 ده‌ستپێده‌كات و 23.11.2025 كۆتایی پێدێت و ساڵانه‌ له‌لایه‌ن کوردئاڕت و موتتیاتەر فستیڤاڵه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

رەوەند جەواد، بەرپرسی میدیای فیستیڤاڵ به‌ 964ـى وت، فیلمەکانی ئەمساڵ لە چوار پارچەى کوردستان بە دەستیان گەیشتوون، لە ئەوروپاش فیلمی کچە کورد کوردین ئەیوب هەیە، لەگەڵ چەند فیلمێکی کورت کە لەلایەن گەنجان لە ئەڵمانیا بەرهەمهاتووە، ئەوانیش نمایش دەکرێن.

فێستیڤاڵی ئەمساڵ بە فیلمێک بە ناوی The Virgin And ChlLD ژیانی کچە ئێزدیێك باسدەکات، بۆ ئه‌مساڵیش ته‌واوى فیلمه‌كان له‌ دوو سینەما نمایش دەکرێن.

وتیشی “له‌ بەشی پێشبرکێى فێستڤاڵ خەڵاتى هەزار یۆرۆ داندراوه‌ بۆ باشترین فیلمی کوردی و هەزار یۆرۆش بۆ باشترین دیکۆمێنتاری”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌مساڵ به‌گشتى 21 فیلم به‌شدارى فێستڤاڵه‌كه‌ن، كه‌ سێ فیلمی درێژ و دوازدە دیکۆمێنتار و شەشیان کورتە فیلمن.

کوڕێکی کورد بەخەمی ئێزدییەکان کۆ کردەوەو بە فۆتۆ بردیی...

کوڕێکی کورد بەخەمی ئێزدییەکان کۆ کردەوەو بە فۆتۆ بردییە ئەڵمانیا

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆڕگ كۆتایی هات

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە هامبۆڕگ كۆتایی هات

"وڵاتێكی نوێ" ناونیشانى فێستیڤاڵى فیلمى كوردیی هامبۆرگە