له‌گه‌ڵ داد‌و ئۆغڵو و بایده‌میر به‌شدارى پانێلێك ده‌كات
مه‌زڵوم عه‌بدى دێته هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شدارى له دیداری MEPS
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكات و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه له‌شارى دهۆك له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ سه‌رۆكی پارتی ئاینده و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری توركیا و عوسمان بایده‌میر سیاسه‌تمه‌داری كورد له باكوری كوردستان، به‌شدارى پانێڵیبَكى تایبه‌ت له دیدارى MEPS بكات.
به‌پێی پرۆگرامی كاره‌كانی دیداری MEPS، له كاتژمێر 9:10 خوله‌كی به‌یانی تاوه‌كو كاتژمێر 10:00ـی پێشنیوه‌ڕۆ پانێڵی تایبه‌ت له‌نێوان هه‌ر سێ كه‌سایه‌ىتییه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دیداری MEPS، شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە زانکۆی ئەمریکی له دهۆک رێكیخستووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ستى به‌كاره‌كانى كردووه، كه تیایدا کۆمەڵێک وتار و شەش پانێڵ لەسەر رەوشی ئاسایش، پرسی وزە، ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا، بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، پرسی ئابووری و وزە پێشکەش دەکرێن.