كاره‌باى سلێمانى رێنماییه‌كانت پێده‌ڵێت

ئه‌وانه‌ى خوازیارى دانانى سیستمی سۆلارن چۆن سیستمه‌كه‌ تۆمار دەكەیت؟

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى چه‌ند رێنمایی و خاڵێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت سیستمی سۆلار تۆمار بكه‌ن و ئه‌وه‌شت پێده‌ڵێت كه‌ چۆن ئه‌و فۆڕمه‌ پڕ ده‌كه‌یته‌وه‌ كه‌ بۆ تۆماركردنه‌كه‌ پێویستته‌.

پێویستە ئەو شوێنەی سیستمی سۆلار دادەنێت پێوەری كارەباكەی زیرەک بێت و ژمارەی پێوەرە زیرەکەکە لەسەر پسووڵەکەی هەبێت، ئەگەرنا پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشکردنی کارەبا بکات و داوای پێوەری زیرەک بکات.

نوێترین پسولەی کارەبا بهێنێت و زانیارییەکانی سیستمی سۆلەرەکەی پێبێت، له‌وانه‌ش ژمارەی پەناڵ، توانای پەناڵ، توانای ئینڤێرتەر، توانای پاتری ئەگەر هەبێت، ژمارەی محەلە و فیدەری گەڕەک كە لەسەر پلێتێکی شین نوسراوە بە ستوونی محەویلەی گەڕەکەكه‌وە هەڵواسراوە و لۆکەیشنی شوێنەکە بە (GPS).

پاشان كه‌سی داواكار پێویسته‌ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا بکات بەپێی شوێنەکەی.