فرسەت سۆفى پارێزگارى پێشوى هەولێر...
پارێزگارى پێشووى هەولێر
پێنج ساڵ بەسەر کۆچی دوایی فەرسەت سۆفى دا تێدەپەڕێت
964+
وریا فەتاح
بەرەبەیانی رۆژى چوار شەممە 18.11.2020، فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دوای زیاتر (15) رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا، بەهۆى تووشبوونى بە پەتاى کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
لە رۆژی 20.10.2020، نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر توشی کۆرۆنا بووە، هاوکات، رۆژی 3.11.2020ـەوە بەهۆى ناجێگیرى دۆخى تەندروستییەوە رەوانەى تورکیا کرا و دواتر لە رۆژى 18.11ـى هەمان ساڵ کۆچى دوایى کرد.
د. فەرسەت سۆفی ساڵی 1978 لە گوندی گەزنەی قەزای چۆمان لەدایک بووە، لە 12 ی ئەیلولی ساڵی 2019، لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرەوە وەک پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا.