ئه‌مڕۆ كۆڕبه‌ندی MEPS ده‌ستپێده‌كات
محەمەد شیاع سوودانی و تەیف سامی به‌ره‌و دهۆك به‌ڕێكه‌وتن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
محەمەد شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له دهۆك به‌ره‌و ئه‌و پارێزگایه به‌ڕێكه‌وت.
نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بڵاویكرده‌وه، سوودانى گەیشتووه‌تە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ و لەوێشەوە بەرەو دهۆک بەرێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی مێپس کە لە زانکۆی ئەمریکی دهۆك بەڕێوەدەچێت.
بە پێی ئەو وێنانەی کە عەبدولقادر دەخی پارێزگاری موسڵ لەکاتی پێشوازیکردنی سوودانی لە فڕۆکەخانە بڵاویکردووەتەوە دەردەکەوێت کە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقیش هاوڕێی سوودانییە بۆ سەردانیکردنی دهۆک.
شه‌شه‌مین كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (MEPS) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كاره‌كانی ده‌ستپێدكات و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك و سه‌ركرده و به‌رپرسی باڵا بانگهێشتی كۆڕبه‌نده‌كه كراون.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، چه‌ندان پانێل له‌باره‌ی دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئالنگاریی ئه‌منیی، ئابوری و سیاسی، بارودۆخی ئه‌منیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه و جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
هه‌روه‌كو بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كی MEPS ئه‌مساڵ، تاوتوێكردنی ململانێ و ئالنگارییه‌كانی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی درێژخایه‌ن و به‌ده‌ستهێنانی ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام له ناوچه‌كه‌دا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گفتوگۆكان تیشك بخه‌نه سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتیی، له‌گه‌ڵ روانینێك بۆ ئاسایشی گشتیی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كۆڕبه‌ندێكی ساڵانه‌یه له‌لایه‌ن زانكۆی ئه‌مه‌ریكی -كوردستان له دهۆك رێكده‌خرێت، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2019 به‌ڕێوه‌چوو.