له دوێنێوه گەنجێکی کەلار بێ سۆراغە
“په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى بۆ هات چووه ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه”
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
گەنجێکی دانیشتوی قه‌زاى كه‌لار له دوێنێوه له‌ماڵ چووه‌ته‌ده‌ر و تاوه‌كو ئێستا بێ سۆراغه، باوكى ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كى بۆ هات و له‌دواى ئه‌وه‌ى چووه ده‌ره‌وه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
گه‌نجه‌كه، ناوى مەھدی محەمەد، تەمەن 25 ساڵە، خوێندکاری زانکۆیە لە قۆناغی چوارەمی بەشی فیزیایە لە زانکۆی گەرمیان و دانیشتووى گەڕەکی کەلاری کۆن لە قەزاكه.
محەمەد خالی، باوکی ئەو گەنجە بە 964ى وت، لە کاتژمێر 4:00ـی ئێواره‌ى دوێنێ کوڕەکەى پەیوەندیەکی ته‌له‌فرنى بۆهاتووه دواى ئه‌وه‌ى بە ماتۆڕەکەی چووه ده‌ره‌وه تاوه‌كو ئێستاش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وتیشی “نازانین ئەو کەسەی پەیوەندی پێوەکردووە کێیە، تەلەفۆن بۆ ژمارەی کوڕەکەشم ده‌كه‌ین داخراوە”.
ئاناژه به‌وه‌ده‌كات، كوڕه‌كه‌ى ھیچ کێشەیەکی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بووه ته‌نانه‌ت له‌ماڵه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی نه‌بووه تا به‌هۆیه‌وه توڕە بووبێت و رۆیشتبێت.
شەوی رابردوو، كه‌سوكارى ئه‌م گه‌نجه سەردانی نەخۆشخانە، ئاسایش و پۆلیسیشیان کردووە به‌ڵام باوكى ده‌ڵێت “ھیچمان دەستنەکەوت” داواکارن ھەر کەسێک له‌هه‌ر شوێنێك بینی، لەرێگەی ئەم ژمارەیەوە پەیوەندییان پێوە بکات: 07719930805.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن