بە ئۆنلاین زانیارییه‌كان وەردەگرن
گه‌رمیان بووه خاوه‌نى چوار ئامێری پێشکەوتووى کەشناسی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى گه‌رمیان دانانى چوار ئامێری پێشكه‌وشتووى كه‌سناسی بۆ زانینى كه‌شوهه‌وارى سنووره‌كه‌یان راگه‌یاند و ده‌ڵێت، خولێكی زانستیش بۆ فه‌رمانبه‌ران كراوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ى به‌باشی ئامێره‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
ئامێره‌كان ئۆتۆماتیکی پێشکەوتوون و دروستکراوی وڵاتی نەمسان.
ئه‌و چوار شوێنه‌ى ئامێره‌كانى لێ داده‌ندرێت بریتین له ناوەندی قەزای کەلار، کفری و هەردوو ناحیەی مەیدان و شێخ تەویل.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان ده‌ڵێت، دانانى ئامێره‌كان بە مەبەستی وەرگرتنی داتا و زانیاری کەشوهەوای سنوره‌كه‌یە بە شێوه‌ى ئۆنلاین كه زانیارییه‌كان له‌سه‌ر دابارین، پلەکانی گەرمی خاک و هەوا، رادەی شێی خاک و هەوا، ئاڕاستە و خێرایی با، پەستانی هەوا و رادە و توندی تیشکی رۆژ، وه‌رده‌گرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كه لەگەڵ دانانى هه‌ر چوار ئامێره‌كه خولێکی زانستی تێۆری و کرداری بۆ فەرمانبەرانی بواری کەشناسی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان ده‌كرێته‌وه بۆئه‌وه‌ى به شاره‌زاییه‌كى باشه‌وه كاره‌كانى ئه‌م ئامێرانه به‌ڕێوه‌ببه‌ن.