رۆژى جیهانى قوربانیانى هاتوچۆیه
له هه‌ولێر رۆژانه لانیكه‌م 15 رووداوى هاتوچۆ روویداوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانیانی هاتوچۆی رێگاوبان، ئامارێكی فه‌رمى ده‌ڵێت، رۆژانه له‌هه‌ولێری پایته‌خت لانیكه‌م 15 رووداوى هاتوچۆ روویانداوه و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دیاریكردنى ئه‌م رۆژه جیهانییه بۆ ساڵی 2005 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژێکی تایبه‌تى بۆ ئه‌م بابه‌ته له جیهاندا دیاریكرد، ئه‌ویش سێیەم یەکشەممەی مانگی تشرینی دووەمه له هەموو ساڵێکدا و ئه‌م رۆژه‌ى بۆ یادکردنەوەی قوربانیان و هۆشداری خێزانەکان بۆ خۆپارێزی لە کارەساتەکانی خراپ بەکارهێنانی رێگاوبانەکان و هاتووچۆ، ته‌رخانكرد.
به‌پێی دوایین ئامار كه نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاواى هەولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌نیا له مانگى رابردوودا ژماره‌ى رووداوه‌كانى هاتوچۆ كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان تۆمار كراون و هاوڵاتیان بریندار و گیانله‌ده‌ستچوویان بۆ چووه، بریتی بووه له 454 رووداوى جیاواز.
ئه‌م فریاكه‌وتنه‌ى هه‌ولێر كه ته‌واوى رروداوه‌كان رووی تێده‌كه‌ن له‌وانه‌ش رووداوه‌كانى هاتوچۆ، نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێت، له‌و ژماره رووداوه‌ى مانگى رابردوودا به‌شێك له هاوڵاتیان بریندار و به‌شێكیشان گیانى له‌ده‌ستداوه.
نه‌خۆشخانه‌كه، داوا لە شوفێران دەکات هۆکارەکانی سەلامەتی لێخوڕین بەکاربهێنن و رەچاوی هێما و رێنماییەکانی هاتووچۆ بن و داواشی لە هاوڵاتیانى پیادە ئه‌وه‌یه، کە زیاتر وریایانە مامەڵە لەگەڵ شەقامەکان و هێماکانی پەڕینەوە و سەلامەتی بكه‌ن تا سەروماڵیان سەلامەت و پارێزراو بێت .