لە زاخۆ لافاو زیانی بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و خانوو گەیاند - وێنە؛ بەرگری شارستانی زاخۆ
ئامێدی لە پلەی یەکەمە
زۆرترین رێژەی بارانی 12 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە
964+
توانا نەقی
لە دوێنێوە شەپۆلی بارانبارین رووی کردووەتەوە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و کەشناسیش بڕی بارانی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و ئامێدیش بە زیاتر لە 24 ملم لە پێش ناوچەکانی دیکەوەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوو زۆرترین بڕی باران لە ئامدی کە بڕەکەی 24.2 ملم بووە و کەمترینیش لە قەزای خەبات بووە بە 0.2 ملم بارانباریوە.
بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی هەرێم:
هەولێر 5.8 ملم
سلێمانی 1.8 ملم
دهۆک 8.1 ملم
هەڵەبجە 5.0 ملم
کەرکوک 0.4 ملم
پیرمام 1.0 ملم
چمچماڵ 2.0 ملم
زاخۆ 7.2 ملم
شەمامک 0.6 ملم
ئاکرێ 10.4 ملم
ئامێدی 24.2 ملم
بامەرنی 4.2 ملم
بارزان 18.4 ملم
بازیان 21.4 ملم
دەربەندیخان 0.8 ملم
حاجی ئۆمەران 18.2 ملم
هەڵشۆ 6.2 ملم
کەلار 1.2 ملم
خەبات 0.2 ملم
میدان 0.4 ملم
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینى دەکرێت کاریگەری ئەم شەپۆلە لە درەنگانی ئەم شەو کۆتایی بێت و لە کاتەکانی بەیانی زوودا دیاردەی تەم لە زۆربەی ناوچەکان روودەدات و دەبێتە کەمی مەودای بینین، هەندێ کات دەگاتە دوو کیلۆمەتر.