بارانێكی باش باریوە
بەفر چیاكانی باڵەكایەتی سپی كرد و بەردەوامیشە
964+
ئاكام غەفوور – سۆران
ئەمڕۆ شەممە 15.11.2025 هەر زوو بەفربارین لە دەڤەری سۆران و چیاكانی باڵەكەیاتی دەستیپێكرد، لە شەوی رابردووشەوە باران دەبارێت و سەنتەری شار و قەزاكانی گرتووەتەوە.
پەیامنێری 964 گوێی بە سەرما نەدا و خۆی گەیاندە پرژە، لەوێ لە دامێنی چیای حەساری سەكران، لە ژێر بەفرێكی نەرمەوە زانیارییەكانی گواستەوە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كەشناسی بە 964ی داوە، نزیكەی هەشت سانتیم بەفر باریوە و زۆربەی چیاكانی ناوچەی باڵەكایەتی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتووەتەوە و ئەوەی خۆشە بەفربارینەكەش بەردەوامە.
هەروەها لە سەنتەری سۆران و قەزا و ناحیەكانی دەوروبەریشی لە دوێنێ شەوەوە باران دەبارێت و بەردەوامیشە، بە گوێرەی زانیارییە دەستهاتووەكانیش، تا ئێستا 10 تا 14 ملیم باران باریوە و لە مێرگەسووریش نزیكەی 30 ملیم باران باریوە.
هاوڵاتیانی كوردستان تكاكار و دەست بە دوعان ئەو رەحمەتەی بەفر و باران بەردەوام بێت و كوردستانیش دووربێت لە وشكەساڵی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا