کارمەندێکش بریندار بوو

یەکەم بارانی پاییزی ئەمساڵ بێ زیان تێنەپەڕی و کارەبای چەند ناوچەیەک بڕا

964+

شۆڕش قادری

یەکەم بارانی پاییزی ئەمساڵ بێ زیان تێنەپەڕی و جگە لە سلێمانی، لە ئیدارەی راپەڕینیش، شۆرتی کارەبا روویدا و کارمەندێکیش بریندار بوو.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 15.11.2025 لە کاتی چاککردنەوەی گرفت و شۆرتێکی کارەبا لە رانیە، کارەبا لە کارمەندێکی تیمەکانی چاککردنەوەی داوە، دواتر هاوکارانی بەپەلە گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئێستا دۆخی ئەو کارمەندە جێگیرە، بەڵام چەند شوێنێکی سوتاوە و لە نەخۆشخانەی سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە هۆی یەکەم بارینی ئەمساڵ، چەند شۆرتێکی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە سنووری چوارقوڕنە و قەڵادزێ و رانیە روویداوە و تیمەکانی کارەبا کێشەکانیان چارەسەر کردووە.

هەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سلێمانی، ژمارەیەك فیدەری كارەبا بەهۆی بارانبارینەوە شۆرتیان تێكەوت و بەهۆیەوە كارەبای چەند گەڕەكێك بڕا، لە هەولێریش چەند گەڕەکێک بێ کارەبا بوون.

باران و هەورە بروسکە 15 گوندی ناحیەی مەزنێی بێ کارە...

باران و هەورە بروسکە 15 گوندی ناحیەی مەزنێی بێ کارەبا کردووە

کارەبا سلێمانی و دەوروبەری دەخرێتە ژێر فشارەوە

کارەبا سلێمانی و دەوروبەری دەخرێتە ژێر فشارەوە