ئاگادارییەک لە شارەوانی دەربەندیخان بۆ هاوڵاتیان

ئەگەر دەرەختی ناو ماڵ یان باخەکەت لادەبەی بە شارەوانی بڵێ

964+

شۆڕش قادری

لە دەربەندیخان هەر هاوڵاتییەک بیەوێ دار و درەختی ناو حەوشەی ماڵ یان باخەکەی لاببات، شارەوانی هاوکاری دەکات و کارەکەی بێ یەک و دوو بۆ ئەنجام دەدات.

سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “هەر هاوڵاتییەک بیەوێت نەمامی جۆری واشنتۆنیا، خورما یان هەر جۆرە درەختێک کە باڵای لە دوو مەتر زیاتر بێت، بگوازێتەوە و لایببات لە حەوشەی ماڵ یان باخ یان هەرجێگایەک، ئەوا بەشی باخچەکانی شارەوانیمان ئاگادار بکاتەوە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ جێگایەک کە شارەوانیمان پێویستی پێ بێت بە ستاف و ئامێرەکانی تایبەت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کارە لە پێناو سەوزکردن و پێدانی سیمای سەوزایی و ژینگەی دەربەندیخان ئەنجام دەدرێت و داوایش لە هاوڵاتیانی ئەو شارە دەکرێت بەشداری هەڵمەتەکە بکەن.

دەربەندیخان سەوز دەکرێت

دەربەندیخان سەوز دەکرێت

گرنگی بە ناوچە گەشتیارییەکانی دەربەندیخان دەدرێت

گرنگی بە ناوچە گەشتیارییەکانی دەربەندیخان دەدرێت