بۆ جێبه‌جێ كردنى پڕۆژه‌ى جیاواز

وەبەرهێنەرانی وڵاتانى بیانی روویان لە پارێزگای هەڵەبجە كردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وەبەرهێنەرانی بیانی لە وڵاتانی جیاواز روویان له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ كردووه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى جۆراو جۆر دوایین ئه‌و وه‌به‌رهێنره‌انه‌ش له‌ وڵاتى توركیاوه‌ سه‌ردانى ئه‌و پارێزگایه‌یان كردووه‌.

وه‌به‌رهێنانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌رى توركیا له‌گه‌ڵ ستافی کۆمپانیای بانێژەگرووپ، بەمەبەستی بونیادنانی پڕۆژەی وەبەرهێنان لە پارێزگاكه‌، سەردانیان كردوون.

باس له‌وه‌كراوه‌، كه‌ لە ئێستادا خواستی وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان زیادی کردووە، بـۆئـەم مـەبـەستەش تاوه‌كو ئێستا چەندین وەبەرهێنەر لە چەند وڵاتێکی جیاوازەوە سەردانی پارێزگاکەیـان کردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژە و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مامەڵەیان پێشکەشکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانێتە ئەم هەنگاوە و ئەم دەستپێشخەرییەی سەرجەم وەبەرهێنەران بەهـەند وەردەگرێت و هەموو کارئاسانی و هەماهەنگییەکیان لەگەڵدا دەکات بۆ ئەوەی پڕۆژەکان بچنە قۆناغی مۆڵەت و بەشێوەیەکی کرداری دەستبەکار بـن.

كاره‌كانى پڕۆژه‌ى دروستكردنى ته‌رمیناڵه‌ هاوچه‌رخ...

كاره‌كانى پڕۆژه‌ى دروستكردنى ته‌رمیناڵه‌ هاوچه‌رخه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ خێراتر ده‌كرێت

هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌وڵى به‌كارخستنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ وه‌ست...

هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌وڵى به‌كارخستنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ وه‌ستاوه‌كانى پتڕۆدۆلار ده‌دات