بۆ رۆژانی یەکشەممە تاوهكو چوارشەممەی داهاتوو
پاسپۆرتی هەولێر سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی له ههر چوار نوسینگهكهى كارا كردەوە
964+
فهرهاد حهسهن
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاوڵاتییانی ئاگاداردهكاتەوە سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی پاسپۆرت لهههر چوار نوسینگهكهى کاراكردهوه و دهڵێت، دهتوانێت نۆره دابنێن.
ئهوانهى نیازى دهرهێنانى پاسپۆرتی ئەلیکترۆنیان ههیه دهتوانن له ئێستاوه نۆرە بۆ رۆژانی یەکشەممە تاوهكو چوارشەممەی داهاتوو دابنێن.
بهپێی راگیهندراوێكى پاسپۆرتى ههولێر، دانانی نۆرە لە رێگهی ئەپلیکەیشنی “الجواز العراقی” دەبێت کە لە رێگای مۆبایلەوە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، هاوڵاتیانیش دەتوانن لە رێگهی وێبسایتی http://epp.iq/home نۆرە بۆ خۆیان و ئەندامانی خێزانەکەیان دابنێن و کات و رۆژی سەردانەکەیان دیاری بکەن.
دوای ناو تۆمارکردن، بارکۆدێکیان بۆ دیار دەکەوێت کە دەبێ وێنەی بگرن و لە رۆژی سەردانکردنیان بۆ نووسینگەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت، بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان بەکاریبهێنن.
چوار نووسینگەكهی دەرهێنانی پاسپۆرتی ههولێر، بریتین لە نووسینگەكانی یەک و دوو و نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە.
مەرجەکانی دەرهێنانی پاسپۆرت لە نووسینگەکانی پارێزگای هەولێر، بریتین له کارتی بانکی ماسترکارد یان ڤیزاکاردت بەناوی ئهو كهسهوه بێت كه داواى پاسپۆرتهكه دهكات و پێویسته دیناری عێراقیی تێدا بێت بۆ پێدانی رسوومات کە بڕەکەی 91 هەزار دینارە.
دەتوانی کارتی بانکی “هەژماری من”یش بەکاربهێنن بۆ پێدانی رسوومات.
کارتی نیشتمانی رەسەن مەرجە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت و هەروەها پاسپۆرتی کۆن پێویستە ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت بێت.
ئەو ھاوڵاتییانەی نۆرەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکە لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادە بن بۆ راییکردنی مامەڵەکەیان.
بۆ خوار تهمهن 18 ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر) خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێکردنی مامەڵە و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت.