حاڵەتێکی دەگمەن بۆ 14 فێرخوازی تۆپی پێی له رانیه
به‌په‌له پاسپۆرتیان بۆ دروستكرا بۆ ئه‌وه‌ى لە ڤیستیڤاڵێكى شاری سەردەشت بێبه‌ش نه‌بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پاسپۆرتى ئیداره‌ى راپه‌ڕین كارێكی به‌په‌له‌ى هاته‌به‌رده‌م ئه‌ویش به‌شداریكردنى تیمێكی فێرگه‌یه‌كی تۆپی پێیی رانیه بوو له فێستڤاڵێكی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، كێشه‌یان ئه‌وه‌بوو هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانى تیمه‌كه خوار 18 ساڵ بوون و پاسپۆرتان نه‌بوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتیش به‌په‌له كردنیه خاوه‌ن پاسپۆرت.
تیمه‌كه 14 فێرخوازی فێرگەكه بوون داوات كرابوون بۆ بەشداریكردن لە ڤیستیڤاڵی فەراز لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتى كوردستان.
عه‌قید ئاودێر عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرتى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م 14 فێرخوازه پاسپۆرتیان نەبوو و پێویستیش بوو بە زووترین کات پاسپۆرتیان بۆ دروست بکرێت، ئه‌وه‌بوو هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه‌یان كرد‌و رێكاره‌كانیان بۆ جێبه‌جێكردن و بوون به خاوه‌ن پاسپۆرتى خۆیان.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌موویان خوار 18 ساڵ بوون، باوكیان ئاماده‌بوو تاوه‌كو پاسپۆرته‌كانیان بۆ ده‌ركرا”.
به‌ڕێوه‌به‌رى پاسپۆرت، ئه‌مه به حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌ن له‌كارى ده‌ركردنى پاسپۆرتى به په‌له باسده‌كات كه‌مجار ئه‌م حاڵه‌ته‌یان رووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت، پێویست بوو ئه‌م تیمه له فێسڤاڵه وه‌رزشییه‌كه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بێبه‌ش نه‌بن.