"پێشتر ورچیش بیندرابوو"
بۆ یه‌كه‌مجار له چیاى قه‌ره‌چووغ پڵنگ بیندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له چیاى قه‌ره‌چووغى سنوورى قه‌زاى مه‌خمور گرته ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكرایه‌وه ده‌كه‌وێت ئاژه‌ڵێكى ده‌گمه‌نى ئه‌و سنووره‌یه، كه بۆیه‌كه‌مجار ده‌بیندرێت له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆكه‌ش باس له‌وه كراوه كه ئه‌و ئاژه‌ڵ پڵنگ بێت.
964 به‌دواداچوونى بۆ گرته ڤیدیۆیه‌كه كرد و ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ى بیندراوه و له ناو گرته ڤیدیۆیه‌كه پڵنگه و بۆیه‌كه‌مجاره ده‌بیندرێت.
زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن نیاز قاره‌مان، یه‌كێك له چالاكوان و ژینگه‌پارێزه دیاره‌كانى سنوورى قه‌زاى مه‌خمور پشتڕاستكرایه‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م گرته‌ڤیدیۆیه چه‌ند رۆژێكه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
نیاز به 964ـى وت، گرته‌كه له‌لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه كه پاشه‌وانى له چیاكه ده‌كه‌ن گیراوه و پێشتریش له‌هه‌مان ئه‌و چیایه ورچیشیان بینیوه، به‌ڵام به‌مه‌به‌ستى پاراستنیان بڵاویان نه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌قسه‌ى نیاز، ئه‌و شوێنه‌ى پڵنگه‌كه‌ى لێ تۆماركراوه دیوى كه‌ندێناوه‌یه له‌سه‌ر چیاى قه‌ره‌چووغ.