لە یادی سلێمانی بنەماڵەی بابانییەکان سەردانی گۆڕی میرەکانیان کرد
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
لەگەڵ یادی 241 ساڵەت شاری شاران بنیادنەرانی سلێمانی و بنەماڵەی بابانییەکان سەردانی گۆڕی میرانی کۆچکردوویان دەکەن و گوڵی رێزیان بۆ دادەنێن.
محەمەد فاتح بەگ بابان، میری بابانییەکان تایبەت بە 964 وتی، ئەو ئۆتۆمبێلەی یەکەم جار بنەماڵەی بابانی هێنایانە سلێمانی، هەر یەکەم ئۆتۆمبێل بوو هاتە عێراقەوە، بابانییەکان جگە لەوەی خزمەتی بواری ئەندازیاری و تەلارسازی ئەم شارەیان کردووە، هاوکات بناغەی سەرەکی ئەدەبیات و پشتیوانی سێ کوچکەی بابان نالی و سالم و کوردییان کردووە.
میری بابان لەو یادەدا هاوشێوەی میرەکانی بنەماڵەکەیان بە جلی تایبەتەوە خۆی گۆڕیوە و داوا دەکات شوناسی ئەو شارە بپارێزین.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح