"موچرکە بە گیانمدا دێت"

بە یادی سلێمانییەوە چیرۆکی ناسینی مەحوی و مەولەوی لە ناو خانەقا

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

مەحوی و مەولەوی لە دوورەوە خۆشەویستی و مەحبەتتیان  بۆ یەک هەبووە، بە یادی سلێمانییەوە لەناو خانەقای مەحوی بیلال کەیوانی چیرۆکی یەکتر ناسینیان دەگێڕێتەوە و موچرکە بە گیانیدا دێت.

تەمەنی سلێمانی دەبێتە 241 ساڵ، ئەو شارەی جێگای کەڵە شاعیرانی مێژوو مەحوی و مەولەوی بووە، خانەقاکەی مەحویش جێگای زانست و تەسەوف بووە، بیلال کەیوانی شارەزای بواری عیرفانی بۆ 964 لەناو خانەقا چیرۆکی یەکتر ناسینیان باس دەکات و دەڵێت، مەولەوی پیاوێکی دەم و دەست وەڵام بووە و لەگەڵ مەحوی لە دوورەوە خۆشەویستی و مەحبەتیان بۆ یەکتری هەبووە، کاتێ مەولەوی دێتە خانەقاکەی مەحوی، فەقێیەک دەنێرێتە خزمەتی و دەپرسێ ئەو چیتە بەسەرتەوە، لە وەڵامدا مەولەوی دەڵێت، کوڕم ئەوە چیتە بەسەرمەوە، دەمو دەست دەزانێ و دڵنیا دەبێتەوە ئەو خۆیەتی و ئیدی ئاشنا دەبن بەیەک.

ساڵی 1883 مەحوی چووە بۆ حەج، لە ھاتنەوەیدا چووە بۆ ئیستانبوڵ کە ئەو کاتە پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بوو، بە دیداری سوڵتان عەبدول حەمیدی دووەم ئەگات، و سوڵتان زۆر عیلم و تەسەوفی مەحوی بە دڵ ئەبێت، ھەر لەبەرئەمەش بڕیار ئەدات خانەقایەکی بۆ بکرێتەوە لە سلێمانی، کە بە خانەقای مەحوی ناسراوە و مەحوی لە دوای گەڕانەوەی بۆ سلێمانی و لە خانەقاکەی بەردەوام دەبێت .

پێداچوونەوە؛ پەری ساڵح

چۆن مەحوی و سوڵتانی عوسمانی یەکتریان بینی؟

چۆن مەحوی و سوڵتانی عوسمانی یەکتریان بینی؟