ئاسمان تەم بووە

روویدایەوە؛ حەوت فڕۆکەی کوێتی لە بەسڕە نیشتنەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بەهۆی خراپی کەشوهەوا و بوونی تەم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، کە حەوت فڕۆكەی كوێتی لەناكاو و بەپەلە لە فڕۆكەخانەی بەسرە نیشتنەوە.

نیشتنەوەکە، ئاسایی تێپەڕیوە و کاریگەری لەسەر گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە نەبووە.

بە گوێرەی بڵاوکراوەی وەزارەتەکە، ئەمڕۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە حەوت فڕۆكەی كوێتیان پێگەیشتووە كە بەپەلە نیشتونەتەوە بەهۆی سەختی بارودۆخی كەشوهەوای كوێت، ئەمەش بەهۆی تەمێكی چڕەوە دروستبووە كە توانای بینینی ئاسۆیی كەمكردەوە و رێگری لە نیشتنەوەی فڕۆكەكان لەوێ كردووە.

نیشتنەوەی فڕۆكەكان بەگوێرەی مافی فڕۆكەوانی مەدەنی “وەستانی تەكنیكی” ئەنجامدراوە، هەروەها بەشێوەیەكی ئاسان و هاوكات لەگەڵ گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەكان پێشوازی لە گەشتە ئاسمانییەكان و سەرنشینەكان كراوە.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەكراوە، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە بە كارایی بەرز بەردەوامە لە كاركردن و ئامادەكاری تەواو دەكات بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر حاڵەتێكی لەناكاو، دڵنیابوون لە سەلامەتی سەرنشینەكان و بەردەوامبوونی بێ پچڕانی هاتوچۆی ئاسمانی.

فڕۆكەخانەی بەسرە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بەهەمان هۆكار 9 فڕۆكەی كوێتی وەرگرتووە، ئەمەش رەنگدانەوەی ئاستی بەرزی ئامادەكارییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخی نائاسایی جۆراوجۆر.

نۆ فڕۆكە بە ناچاری لە بەسڕە نیشتنەوە

نۆ فڕۆكە بە ناچاری لە بەسڕە نیشتنەوە