پارتی یەکەمە و یەکێتی دووەم
ژمارەی دەنگ و کورسی لایەنە کوردییەکان لە کوردستان بزانە
964+
شۆڕش قادری
بەپێی ئەو ئەنجامەی کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردووە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان 20 کورسی بەدەستهێناوە و یەکەمە و بە پلەی دووەمیش، یەکێتی نیشتمانی کوردستان دێت کە 11 کورسی بەدەستهێناوە.
ئەم ئامارە بەدەرە لە پارێزگای کەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
ژمارەی دەنگی لایەنە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوەیە؛
پارتی دیموکراتی کوردستان 851 هەزار و 568 دەنگ
یەکێتی نیشتمانی کوردستان 340 هەزار و 988 دەنگ
یەکگرتووی ئیسلامی 168 هەزار و 914 دەنگ
رەوتی هەڵوێست 156 هەزار و 932 دەنگ
نەوەی نوێ 123 هەزار و 334 دەنگ
کۆمەڵی دادگەری 49 هەزار و 748 دەنگ
بەرەی گەل 19 هەزار و 293 دەنگ
ژمارەى کورسى لایەنە کوردییەکان لە هەرێمى کوردستان لەخوارەوە؛
پارتى دیموکراتى کوردستان؛ 20 کورسى
یەکێتى نیشتمانى کوردستان؛ 11 کورسى
رەوتى هەڵوێست؛ 5 کورسى
یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان؛ 4 کورسى
نەوەى نوێ؛ 3 کورسى
کۆمەڵى دادگەرى؛ 1 کورسى
بەرەى گەل؛ کورسى نەبردووە
سۆسیال دیموکراتى کوردستان؛ کورسى نەبردووە
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 12.11.2025 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەوە ئەنجامی 99.74٪ـی دەنگەکانە و تانەشی لێ نادرێت.