وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بۆ 964

سبەی لە ناوەندەكانی خوێندن پشوو نییە و دەوام هەیە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردی كوردستان بە 964ی راگەیاند، سبەی پێنجشەممە دەوامی فەرمی ناوەندەكانی خوێندنە و پشوو نییە، تەنیا ئەمڕۆ چوارشەممە پشووە.

سامان سیوەیلی ئەمڕۆ چوارشەممە وتی، سبەی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەوامی ئاسایی هەیە و پشوو نییە.

هەروەها وتی، “بەداخەوە زۆرێك لە میدیاكان كەوتنە هەڵەوەوە و بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی فەرمی، وایان بڵاوكردەوە پێنجشەممە پشوو بێت، لە كاتێكدا ئێمە لە پەیجی فەرمی وەزارەت بڵاومانكردەوە تەنیا چوارشەممە (واتا ئەمڕۆ) پشووە.

بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممە لە ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان پشوو بوون.

عێراق رۆژی دەنگدانی کرد بە پشووی گشتی

عێراق رۆژی دەنگدانی کرد بە پشووی گشتی