دیمەنی بەغدای پایتەختی عێراق _ وێنە: رۆیتەرز
سێشەممەی داهاتوو
عێراق رۆژی دەنگدانی کرد بە پشووی گشتی
ئەحمەد مستەفا
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، بەبۆنەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران-ەوە، رۆژی سێشەممە 11.11.2025 لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق پشووی فەرمییە.
ئەو رۆژە، دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوەدەچێ.
لە میانی دانیشتنەکەیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە و بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە راگرتنی دەوامی فەرمی لە رۆژی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
بڕیارە لە 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، رۆژی 9ی مانگیش دەنگدانی تایبەت ئەنجام دەدرێت.
ئەنجامی بەرایی ههڵبژاردن دوای 24 كاتژمێر له داخستنی بنكهكانى دەنگدان رادهگهیهندرێت، واتە لە كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی رۆژی دواى ههڵبژاردن.