دیمەنێکی دەنگدان لە کەرکوک _ وێنە: 964
بە 12 ملیۆن دەنگ
رێژەی بەشداریی لە دەنگدان سەدا 55 بوو
ئەحمەد مستەفا
کۆمسیۆن بەم درەنگانی شەوە رایگەیاند، رێژەی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنی خولەی شەشمی پەرلەمانی عێراق لە دەنگدانی گشتی و تایبەت لەسەدا 55ی تێپەڕاندووە، وە زیاتر لە 12 ملیۆن دەنگدەر بەشدارییان تێدا کردووە.
تەنیا بەشداری لە دەنگدانی گشتی کە ئەمڕۆ بەڕێوەچووە، لە سەدا 54 بووە و کۆی گشتی هەردوو دەنگدانەکە سەدا 55ی تێپەڕاندووە.
ژمارە بەراییەكان كە كۆمیسۆن بڵاویكردەوە بەم جۆرەیە:
دەنگدانی گشتی: 10 ملیۆن و 898 هەزار و 327
رێژەی بەشداری 54%
دەنگدانی تایبەت یەک ملیۆن و 84 هەزار 289
رێژەی بەشداری: 82.5%
دەنگدانی ئاوارەكان: 20 هەزار و 572
رێژەی بەشداری: 77%
كۆی گشتی دەنگدەران: 12 ملیۆن و 3 هەزار 143
رێژەی بەشداری: زیاتر لە 55%
دوای ئەوەی 99.7%ـی دەنگەکانی تەواوی وێستگەکان لەسە ئاستی عێراقدا هەژمارکران، ئەنجامەکان لە دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ هەر لایەنێکی سیاسیی بەشداربوو ئاشکرا بوون.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ئاماژە بەوە دەکات، ئەوەی پەیوەستە بە دەنگدانی تایبەت و ئەنجامدرا، ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە هێزە چەکدارەکان و هێزی ئاسایشی ناوخۆ، ملیۆنێک و 84 هەزار و 289 بووە لەکۆی ملیۆنێک و 313 هەزار و 980 دەنگدەر، بەمەش رێژەکە دەگاتە 82.5%.
پەیوەست بە دەنگدانی ئاوارەکانیش، کۆمیسیۆن باسی لەوەکردووە، 20 هەزار و 527 ئاوارە لەکۆی 26 هەزار و 538 ئاوارە دەنگیان داوە کە ڕێژەی 77% پێک دەهێنن لە تەواوی وێستگەکانی دەنگداندا لە سەرتاسەری عێراق.
