"جەژنە و شلەی قەیسیمان لێناوە"

دڵی خۆشە و بە جلی کوردییەوە هاتووە بۆ دەنگدان

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

خانمێک بە جلی کوردییەوە بە پەرۆشەوە هاتووە بۆبنکەکانی دەنگدان و دەڵێت، جەژنە و بۆ نیوەڕۆش شلەی قەیسیمان لێناوە.

زیلان رەزا دانیشتووی شاری سلێمانیە، تایبەت بە 964  وتی، هەموو جارێک بەشداری دەنگدانم کردووە، ئەمجارەیان درەنگ کەوتووم بەراورد بە پێشتر، شەرت نییە هەر ئەو دوو جەژنە هەبێت، ئەمەیان جەژنی کوردە، تا کورد رێژەی زۆرتر بێت لە بەغدا بۆ ئێمە باشترە.

دەشلێت، داخ لە دڵ مەبن و پێویستە هەمووان بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بکەن و ئیشەڵا ئەم بێتاقەتیەی خەڵکیش نامێنێت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

لە رۆژهەڵاتەوە هاتووە بۆ باشور بۆ دەنگدان

لە رۆژهەڵاتەوە هاتووە بۆ باشور بۆ دەنگدان