دەنگدانی تایبەت

تەنیا چوار سكاڵا گەیشتووەتە كۆمیسۆنی هەڵبژاردنی عێراق

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرای كرد، کۆمسیۆن تەنیا چوار سکاڵای لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا لە هەندێک لە فەرمانگەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکانەوە پێگەیشتووە.

جومانە ئەلغەلای ئەمڕۆ دووشەممە 10.11.2025 لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیا عێراقییەكان رایگەیاند، تەنیا چوار سكاڵا لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بە كۆمسیۆن گەیشتووە، هەر چوار سكاڵاكە ئێستا بە شێوەیەکی یاسایی لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت.

وتیشی، کۆمسیۆن پرۆسەی ژماردن و فەرزكردنی دەنگەكانی بە ئەلیکترۆنی تەواو کرد و لاپەڕەی ئەنجامەکانی گەیاندە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لە بنکەکانی دەنگدان.

جومانە ئەلغەلای باسی ئەوەشی كردووە، تیمەکانی کۆمسیۆن دەستیان بە پرۆسەی ژماردن و فەرزكردنی دەنگەكانی (بە دەست) دەستپێكردووە، ئەمەش بەپێی رێکارە یاساییەكان، بۆ دڵنیابوون لە شەفافیەت و وردی ئەنجامەکان.

دوێنێ 9.11.2025 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا و سبەیش دەنگدانی گشتییە.

 3273 پێشێلکاری لە دەنگدانی تایبەتی پەرلەمانی عێراقدا ت...

 3273 پێشێلکاری لە دەنگدانی تایبەتی پەرلەمانی عێراقدا تۆمارکراوە