دەزگای کەشناسی ئەمەریکی دۆخه ترسناكه‌كه باس ده‌كات
“هەرێمی كوردستان یه‌كێك له وشکترین ناوچەی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی نوێترین پێشبینیكردنى كه‌شوهه‌وا له جیهاندا، هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند وڵاتێك له دۆخێكی ترسناكدان و كه‌وتوونه‌ته ناو نه‌خشه‌ى وشكترین ناوچه له جیهان و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان، هه‌ریه‌ك له وڵاتانى سوریا، لوبنان و بەشێکی وڵاتی ئوردن و هەندێک بەشی ئێران له‌ناو نه‌خشه‌ى ئه‌م وشكییه دان.
دەزگای کەشناسی ئەمەریکی ئه‌م پێشبینیكردنه‌ى له‌سه‌ر ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى رێژەی بارانبارین لە نۆ مانگی رابردووى ئه‌مساڵدا بڵاوكردووه‌ته‌وه كه بەپێی ستانداردێکی جیهانی بۆ بڕ و رێژەی باران لە هەر ناوچەیەکی جیهان خه‌ملاندوویه‌تى.
لوقمان حەوێز، شارەزا و ئەندامی کۆمەڵەی گەردوونناسی تەکساس، به وردى له‌و پێشبینیانه‌ى ده‌زگا ئه‌مریكییه‌ى روانییوه و له فه‌یسبووكه‌كه‌ى نووسیویه‌تى، كه به‌پێی ده‌زگاكه بێت، دۆخی وشکی لە ناوچەکەمان گەیشتووە بە ئاستی D4 کە توندترین دۆخی وشکییە لە جیهان، ئەو دۆخە ئەوکاتە بەرجەستە دەبێت کە رێژەی باران بە بڕی 80% کەمتر بێتەوە لە رێژە ئاساییەکەی.
لوقمان پێیوایه، ئەم دۆخە دۆخێک و ئەنجامێکی زۆر ترسناکە، به‌تایبه‌تیش لە رووی رێژەی باران لە نۆ مانگی رابردودا بە پێی index ی SPI کە ستانداردێکی جیهانیە بۆ بڕ و ڕێژەی باران لە هەر ناوچەیەکی جیهان، ئەم index ە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت:
Standardized.Precipitation.Index
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، بەپێی پێشبینییەکان و بە پشتبەستن بەو داتا و مۆدێلانەی هەن، دۆخی وشکی جارێ بەردەوام دەبێت لە ناوچەکە بەهۆی بەردەوامبوونی دۆخی لانینا لە زەریای هێمن، بەڵام هەر بە پشتبەستن بەو داتا و مۆدێلانەی کە هەن، لە دوای سەری ساڵ و لە نیوەی دووەمی مانگی یەکی 2026 ـەوە هەڵگەڕانەوەیەک روودەدات و دۆخەکە لە ناوچەکەمان و زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ مانگی یەک و دوو و سێ و چوار، ئاسایی دەبێتەوە.