نمونەی چاپی ئەلیکترۆنی پسوڵەی خۆراک - وێنە: وەزارەتی بازرگانی عێراق
پارێزگای هەڵەبجە
10 رۆژ پڕکردنەوەی پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی درێژکرایەوە
964+
توانا نەقی
لە سبەینێوە تا 10 رۆژی تر دەتوانن هەژمار دروست بکەن بۆ پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی، ئەمە ئاگادری خۆراکی هەڵەبجە بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاکە.
بەڕێوەبەرایەتیی پسولەی خۆراکی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئەو خێزانانەی هەژماریان دروست نەکردووە لە پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنیدا، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری دا بە کردنەوەی بەرنامەکە بۆ ماوەی 10 رۆژی دیکە.
ئاماژە بەوەکراوە، لە سبەینێ 10.11.2025 کاتژمێر 10:00ـەی پێش نیوەڕۆ دەتوانن داخڵی بەرنامەکە ببن و هەژمار بکەنەوە، هەر بۆیە ئەمە دەرفەتە و لەدەستی مەدەن.