سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق:

لە کاتی گونجاودا حکومەتی نوێ پیکبهێنن 

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی دوێنێ 11.11 هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پیرۆزبایی دەکات و داوای پێکهێنانی حکومەت دەکات لە کاتی خۆیدا.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز لە زاری وتەبێژەکەیەوە رایگەیاند، پیرۆزبایی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئارام و سەلیم لە هەموو قەوارە و عێراقیەکان دەکات و بە هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو ناوی دەبات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت بە زوویی و لە کای خۆیدا بە شێوازێکی تەندروست کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت لە عێراق کە رەنگدانەوەی ئیرادەی خەڵکی وڵاتەکە بێت.

یونامی پابەندبوونی خۆیان بە هاوکاری و هەماهەنگی لە عێراق دووپاتکردووتەوە و هەروەها دەلین ئەوان زیاتر لە دوو دەیەیە هاوکارن لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراقدا.

یونامی بەشدار دەبێت لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەما...

یونامی بەشدار دەبێت لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان