تاوه‌كو هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌تیان دراوه‌تێ
ئاگادارى ژماره‌یه‌ك خێزانى هه‌ڵه‌بجه كراوه‌ته‌وه بچن كارتى خۆراكیان وه‌ربگرنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه ئاگادارى ژماره‌یه‌ك خێزان كراوه‌ته‌وه بچن ئه‌و كارتانه‌یان وه‌ربگرنه‌وه كه بۆ وه‌رگرتنى خۆراكى مانگانه بۆیان دروستكراوه، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه دیاریكراوه نه‌چن ئه‌وا كارته‌كانیان له‌كار ده‌خرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە، ئه‌م ئاگادارییه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌م ژماره خێزانه ماوه‌ى نزیكه‌ى ساڵێكه كارته‌كانیان ته‌واوكراوه و نه‌هاتوون به‌لایاوه بۆئه‌وه‌ى بیبه‌نه‌وه.
ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌م 11 خێزانه كارته‌كانیان نه‌بنه‌وه، ئه‌وا ناچار كارته‌كانیان له‌كار ده‌خرێت.