لە هەرێمی کوردستان
تا کاتژمێر 1:00 سەدا 77ی هێزە ئەمنییەکان دەنگیان داوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بە وتەی نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 964، تاوەکو کاتژمێر 01:00 ی پاشنیوەڕۆ ئەمڕۆ، رێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان 77% بووە.
لەسەر ئاستی پارێزگاکان:
هەولێر %77
دهۆک %76
سلێمانی %78
رێژەی بەشداری لە کەرکوک؛
کەرکوک %61
هاوکات، کۆمسیۆنی عێراق داتاکەی بۆ کاتژمێر 12:00 راگەیاندووە، وە کۆمسیۆنی هەرێمی کوردستان تا کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆیە.
بە گوێرەی داتا و ئاماری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو کاتژمێر 12:00 ـی نیوەڕۆ 60% بووە.
لە پارێزگاکانی عێراق رێژەی دەنگدان بەم شێوەیە:
بەغدا – رەسافە: 47%
نەینەوا: 68%
دیالە: 69%
ئەنبار: 57%
بەغدا – کەرخ: 57%
بابل: 60%
کەربەلا: 55%
واست: 53%
سەلاحەدین: 59%
نەجەف: 48%
قادسیە: 57%
موسەننا: 51%
زیقار: 57%
میسان: 52%
بەسرە: 52%
ئەمڕۆ یەکشەممە 9.11.2025، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە سەرجەم شارەکانی هەرێم و عێراق سەردانی بنکەکانی دەنگدان دەکەن و دەنگ دەدەن.
لەمڕۆدا هەر یەک لە کارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە، دەزگا و ئەنجوومەنی ئاسایش، وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی عێراق، دەستەی حەشدی شەعبی، دەزگاکانی ئاسایشی نیشتمانی، هەواڵگری و دژەتیرۆر و دەستەی دەروازە سنوورییەکان و ئاوارەکان دەنگ دەدەن.
پڕۆسەی دەنگدان تا کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت و رۆژی 11.11.2025 دەنگدانی گشتی دەستپێدەکات.
بهپێی ئاماری فهرمى كۆمیسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكانى عێراق، ئەمڕۆ له دهنگدانى تایبهتدا زیاتر له 145 ههزار پێشمهرگه و زیاتر له 124 ههزار كارمهندى وهزارهتى ناوخۆش له ههرێمی كوردستان دهنگ دهدهن.