لە هاتوچۆی سلێمانی

700 کارمەندی هاتوچۆ لە دەنگدانی گشتی دەنگ دەدەن

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە رۆژی دەنگدانی گشتی، نزیکەی 700 کارمەندی هاتوچۆی سلێمانی دەنگ دەدەن، بەڕێوەبەری کارگێڕی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێ، ئەوە پلانی کۆمیسیۆنە.

لەبارەی دەنگدانی ئەفسەر و کارمەندەکانیان، عەقید کاروان محەمەد وتی، رێژەی بەشداری باشە و داوای کرد، سەرجەم کارمەندانیان بەشداری بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9.11.2025، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە سەرجەم شارەکانی هەرێم و عێراق سەردانی بنکەکانی دەنگدان دەکەن و دەنگ دەدەن.

لەمڕۆدا هەر یەک لە کارمەندانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە، دەزگا و ئەنجوومەنی ئاسایش، وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی عێراق، دەستەی حەشدی شەعبی، دەزگاکانی ئاسایشی نیشتمانی، هەواڵگری و دژەتیرۆر و دەستەی دەروازە سنوورییەکان و ئاوارەکان دەنگ دەدەن.

پڕۆسەی دەنگدان تا کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت و رۆژی 11.11.2025 دەنگدانی گشتی دەستپێدەکات.

به‌پێی ئاماری فه‌رمى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ئەمڕۆ له‌ ده‌نگدانى تایبه‌تدا زیاتر له‌ 145 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ و زیاتر له‌ 124 هه‌زار كارمه‌ندى وه‌زاره‌تى ناوخۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌نگ ده‌ده‌ن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

964 کارمەندی بەرگری شارستانی لە بنکەیەکی دەنگدانی هەولێ...

964 کارمەندی بەرگری شارستانی لە بنکەیەکی دەنگدانی هەولێر دەنگ دەدەن