بریندارێکی شەڕی داعش وادەڵێت

“قاچێکم لەدەستداوە ئەگەر قاچەکەیتریش لەدەست بدەم ئامادەم دەنگ بدەم”

ئاکام غەفور – سۆران

بریندارێکی شەڕی داعش لە بەیانی زووەوە چووەتە بەردەم بنکەیەکی دەنگدان لە سۆران و دەڵێ، “هەردوو قاچیشم نەبێ ئامادەم دەنگ بدەم”

غفور ئەحمەد پێشمەرگەیەکی سۆرانە و لە شەڕی دژ بە داعش قاچێکی لەدەستداوە، ئەو قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و  دەڵێت، “قاچێکی لەدەستداوە، ئەگەر قاچێکی تریش لەدەست بدەم، هەر حازرم دەنگی خۆم بدەم”.

غفور ئەحمەد داوایش لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکات، لە هەر بارودۆخێکدا بن، بەشداری هەڵبژاردن بکەن و دەنگی خۆیان بدەن.

لە کاتژمێر 7ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە 9.11.2025 دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکردووە و تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری