برای یه‌كتر بوون
له گوندێكی گه‌رمیان دوو منداڵ له‌ناو بیرێكی ئاودا خنكان
964+
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان
له گوندێكی گه‌رمیان دوو منداڵ له ناو بیرێكی ئاودا خنكان و ته‌رمه‌كانیان ره‌اونه‌ى پزیشكى دادى كراون.
رووداوه‌كه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7.11.2025 لە گوندی دارەخورماى سه‌ر به ناحیەی قۆرەتوو، روویداوه.
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار بە 964ـى وت، دوو منداڵ کەوتبوونە ناو ناعورێکی ئاو “بیری ئاو” و ده‌ستبه‌جێ خنكاون.
وتیشی “ھەردوو منداڵەکە بران و تەمەنیان نزیکەی شەش ساڵان و ھەشت ساڵانە”.
ئاماژی بەوەشکرد، تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە بۆۆ توێكاریكردن و دواتریش راده‌ستكردنه‌وه‌یان به كه‌سوكاره‌كانیان.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن