ئەی دەریا و زەیاکان چی؟

کەشناسێک: باران نەبارێت پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە

964+

دەشتی عارف

نزیکەی دوو مانگە لەناو وەرزی پایزین و تاوەکو ئێستا باران نەباریوە، کە ئەمەش ئەگەرەکانی وشکە ساڵی زیاد دەکات و جوتیاران لە پێش چینە گشتییەکەی خەڵک نیگەرانن، بەڵام ئەگەر هەیە لە دوایی 15ـی ئەم مانگەوە باران ببارێت.

ئاوی دەریا و زەریاکانیش سارد بوونەتەوە.

هەڤاڵ سەدیق، شارەزای کەشناسی بۆ 964 دوا و وتی، یەکێک لەو هۆکارانەی تاوەکو ئێستا باران نەباریوە ساردبوونەوەی ئاوی دەریا و زەریاکانە و بە نزیکەی پێنج بۆ شەش پلە سارد بووەتەوە و نەبوونی شێی پێویستیش هۆکارێکی ترە بۆ نەبارینی باران.

وتیشی، جیا لەو زیانانەی بە جوتیاران دەگات زیان بە ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی دەکەوێت، پارساڵ بەهۆی وشکەساڵییەوە ئاوی بەنداوی دوکان لە حەوت ملیار مەتر سێجاوە دابەزی بۆ یەک ملیار مەتر سێجا.

هەروەک، ئاوی ژێر زەوی کەمبوویەوە بۆ 700مەتر، ئەگەر ئەمساڵیش بەو شێوەیە وشکەساڵی رووبدات ئاستی ئاو زۆر کەمتر دەبێتەوە، ئەمە جیا لەوەش باران نەبارین دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و خۆڵبارین.

هەرچەندە پێشبینییەکانی کەش و هەوا بۆ ئەوە دەچێت کە لە دوایی 15ـی ئەم مانگەوە ئەگەری باران بارین هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رووینەداوە و ئەمەش زیانێکی زۆری بەجوتیاران گەیاندووە، چونکە ئێستا وەرزی کێلان و چاندنە و ئەگەر ئاوا بڕوات جوتیاران بەرهەم ناچێنن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

جوتیاران چاویان لە رەحمى خوایە بارانیان بۆ ببارێنێت

جوتیاران چاویان لە رەحمى خوایە بارانیان بۆ ببارێنێت