کوردستان بەشدارە

بۆ پڕۆسەی حەج 100 بیرۆکەی نوێ پێشکەش دەکرێن

964+

ئەحمەد مستەفا

لە رۆژی 9.11.2025 بۆ 12.11.2025، پێنجەمین كۆنفڕانس و پێشانگەی نێودەوڵەتی حەج لە سعودیە بەڕێوەدەچێ، 260 كۆمپانیای بواری گەشتیاری و تەكنەلۆژیا و تەندروستی و خزمەتگوزارییەكان بەشدارن.

لەوێ 100 بیرۆكەی نوێ بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان لە پڕۆسەی حەج پێشكەش دەكرێ، هەروەها شاندێكی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستانیش تێیدا بەشدار دەبن.

ئامانجی كۆنفڕانسەكە پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر و خستنەبەردەستی نوێترین تەكنەلۆژیای سەردەمە بۆ هەموو ئەو زیارەتكارانەی لە ساڵانی داهاتوو پڕۆسەی حەج لە وڵاتی سعوودییە ئەنجام دەدەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، لە كۆنفرانسەكەدا بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد یەكێك دەبێت لە بابەتە گرنگەكان لە چوارچێوەی پلانەكانی سعودیە بۆ پڕۆسەی حەج تا ساڵی 2030.

شاندی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان وەک میوان، بەشداری لە پێنجەمین كۆنفرانس و پێشانگەی نێودەوڵەتیی حەج لە وڵاتی سعودیە دەكەن.

نزیكەی 90 هەزار كەس ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ نووسیوە

نزیكەی 90 هەزار كەس ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ نووسیوە